عاقیبەت لەززەتی دا کەشمەکەشی زەحمەتی تۆ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
720 مشاهده
عاقیبەت لەززەتی دا کەشمەکەشی زەحمەتی تۆ
میننەتی نایە سەرم، مەیمەنەتی مەینەتی تۆ
میهری ڕووت بەسکی لە دڵمایە، شەوی هیجرانت
نیمە یەک زەڕڕە لە ڕۆژا هەوەسی ڕوئیەتی تۆ
تۆ بە چاو عەینی غەزالیی و لەچاو عاشقی زار
شێری خوونرێزی شکاری نییەتی سەولەتی تۆ
مەردومەک دێ لە نەزەردا وەکوو موویێکی زەعیف
مونعەکیس بوو کە لەناو دیدەیی من، قامەتی تۆ
نەمەکت حوججەتی خووبی بوو لەسەر سەفحەیی ڕوو
خاتیمەی حوسنە کە وا «صَحّعربی»ەیی لێ دا، خەتی تۆ
فیکرهیچی، کە لە لات نوقتەیە، «سالمتخلص»، دەهەنی
هەتە عەقڵێکی درشت، ئەر ئەمەتە دیققەتی تۆ!