عاقیبەت لەززەتی دا کەشمەکەشی زەحمەتی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  721 بینین
عاقیبەت لەززەتی دا کەشمەکەشی زەحمەتی تۆ
میننەتی نایە سەرم، مەیمەنەتی مەینەتی تۆ
میهری ڕووت بەسکی لە دڵمایە، شەوی هیجرانت
نیمە یەک زەڕڕە لە ڕۆژا هەوەسی ڕوئیەتی تۆ
تۆ بە چاو عەینی غەزالیی و لەچاو عاشقی زار
شێری خوونرێزی شکاری نییەتی سەولەتی تۆ
مەردومەک دێ لە نەزەردا وەکوو موویێکی زەعیف
مونعەکیس بوو کە لەناو دیدەیی من، قامەتی تۆ
نەمەکت حوججەتی خووبی بوو لەسەر سەفحەیی ڕوو
خاتیمەی حوسنە کە وا «صَحّعەرەبی»ەیی لێ دا، خەتی تۆ
فیکرهیچی، کە لە لات نوقتەیە، «سالمناسناوی ئەدەبی»، دەهەنی
هەتە عەقڵێکی درشت، ئەر ئەمەتە دیققەتی تۆ!