لە زیندانا کە بێ هەمدەردم ئەمڕۆ

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  687 مشاهده
لە زیندانا کە بێ هەمدەردم ئەمڕۆ
ئەسیری ناکەس و دڵبەردم ئەمڕۆ
لە دارولحوزنی دووریدا، سەبا بوو
گەیاندی نامەیی هەمفەردم ئەمڕۆ
لە پام گەر بەندە دەر، وازە لە مەیلم
دڵم لاتە، زەبوون و زەردم ئەمڕۆ
گلەی ناحەق مەکە، پرسی دڵم کە
ئەگەر بێ مەیلە، من نامەردم ئەمڕۆ
بە سروەی فێنکی بادی شەماڵت
بووە هاوین لە ئاهی سەردم ئەمڕۆ
خۆشا گەر تۆ لە پەروازی وەکوو مەل
ئەمن پابەندی بەندیی فەردم ئەمڕۆ
ئەگەرچی بولبولی سەر خاری هیجرم
تەمەننای عەتری عەینی وەردم ئەمڕۆ
قەریحەی شیعرەکەی پێشووم نەماوە
ئەوەند خەستە و دەروون پڕ دەردم ئەمڕۆ
بەدڵ دەستی دوعای بەرزە کە «سالمتخلص»
بەرەو شەمسی جەمالت گەردم ئەمڕۆ