ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  963 بینین
ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ
فەرموو وا گەردنکەچم حازر لەبەر شەمشیری تۆ
زوڵفی تاتات تا ئیحاتەی گەردنی داوی، بووە
باری ئەهلی کوللی عالەم جوملە گەردەنگیری تۆ
مەردومەک خوێنڕێژی ئەشکن وەک موژەت خوێنڕێژی دڵ
مەردومی ئاویش دەبن وەک مەردومان تەسخیری تۆ
ماری زەححاکن یەکایەک مووت بە مەحبووسانی زار
وەهـ چ سەعبە بەندبەندی سیلسلەی زەنجیری تۆ
دەنگی خەمیازەی دڵم دەبیەم لە شەوقی خەنجەرت
ئینتیزاری کوژتنم، تاکەی دەبێ تەئخیری تۆ؟
بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانیناوی تایبەت لەمن کەودەنترە
ڕەنگی خامەی کردگارە سەنعەتی تەسویری تۆ
زەخمی تیشنەم گەر لە تیغت دەفعەیێ ئاوت نەدا
عیللەتی بەختی بەدم بوو نەک لەبەر تەقسیری تۆ
هەر کە سانی تیپی موژگان دێ بە ڕەسمی قەبز و بەست
طرفة العَينعەرەبیێ دەبێ سەد موڵکی دڵ تەسخیری تۆ
تێکشکا پشتی خەمی سالمناسناوی ئەدەبی لە دووریی قامەتت
ڕاستە دەشکێنێ کەمان وەختی جودایی تیری تۆ