تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت
لەسەر فەرمانی میرزا ئەحمەد بە پێنووسی موحەممەدی مەولەوی زادەی سابڵاخی بە ناوی سالم نووسراوە
        از کتاب:
            دیوانی سالم
        اثر:
                سالم (1800-1866)
        
             1 دقیقه
             1459 مشاهده
        
        
    تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت
پابەندی دڵ و دینم گێسوویی پەرێشانت
وەک خەنجەری ذی جوشنعربی تا ڕۆژی حەشر دەتکێ
خوێنی دڵی مەزڵوومان بەو خەنجەری موژگانت
بۆ چم دەوێ ئەو قیبلە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت
ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ، گەر نەیکەمە قوربانت
لەب تیشنەیی ماچێکە لەو دامەنی پاکی تۆ
مانیع مەبە لەم خێرە، دەستی من و دامانت