ئەی تاسی بەدەن پڕ فەرەحی لەززەتی نامت!

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  801 مشاهده
ئەی تاسی بەدەن پڕ فەرەحی لەززەتی نامت!
وەی داغی دڵی خەستە، نەمەکسوودی کەلامت!
ئەی سونبولی زولفت هەمەدەم عەتری مەشامم!
وەی زێوەری سەرچەشمەیی چەم، قەددی نەمامت!
ئەی گەردنی جانم بە ئەبەد حەبسی کەمەندت!
وەی مورغی دڵی شێفتە پەڕبەستەیی دامت!
قاسید لە تەرەف تۆوە سەلامێکی گەیاندم
قوربانی وەفای دەم بە دەم و جەوری مودامت
ئەی جان بە فیدای نوکتەیی شیرینی دەهانت!
وەی سەر بە نیساری قەدەمی پەیکی پەیامت!
قاسید نییە ئەم پەیکە، یەقین «خضرشخص»ی نەجاتە
بەخشی بە منی موردە حەیاتێ لە سەلامت!
تۆ نیتە مەگەر ئارەزوویی دیدەنی مەهجوور
سا دەی وەرە ئەم مەردومەکەی دیدە مەقامت
با سوجدە بەرێ کەبکی دەری، نەقشی بەری پێت
سا هەڵسە بکەن خۆشڕەوشان مەشقی خەرامت
کوشتت کە هەموو مونتەزیری شۆڕشی حەشرن
قەد دەرخە؛ هووەیدا کە قیامەت لە قیامت
تەئسیری تەعەششوقتە، وەیا وەسفی فڵانی؟
سالمتخلص کە تکا شەهدی چەکیدە لە کەلامت