ئەی تاسی بەدەن پڕ فەرەحی لەززەتی نامت!

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  806 بینین
ئەی تاسی بەدەن پڕ فەرەحی لەززەتی نامت!
وەی داغی دڵی خەستە، نەمەکسوودی کەلامت!
ئەی سونبولی زولفت هەمەدەم عەتری مەشامم!
وەی زێوەری سەرچەشمەیی چەم، قەددی نەمامت!
ئەی گەردنی جانم بە ئەبەد حەبسی کەمەندت!
وەی مورغی دڵی شێفتە پەڕبەستەیی دامت!
قاسید لە تەرەف تۆوە سەلامێکی گەیاندم
قوربانی وەفای دەم بە دەم و جەوری مودامت
ئەی جان بە فیدای نوکتەیی شیرینی دەهانت!
وەی سەر بە نیساری قەدەمی پەیکی پەیامت!
قاسید نییە ئەم پەیکە، یەقین «خضرکەس»ی نەجاتە
بەخشی بە منی موردە حەیاتێ لە سەلامت!
تۆ نیتە مەگەر ئارەزوویی دیدەنی مەهجوور
سا دەی وەرە ئەم مەردومەکەی دیدە مەقامت
با سوجدە بەرێ کەبکی دەری، نەقشی بەری پێت
سا هەڵسە بکەن خۆشڕەوشان مەشقی خەرامت
کوشتت کە هەموو مونتەزیری شۆڕشی حەشرن
قەد دەرخە؛ هووەیدا کە قیامەت لە قیامت
تەئسیری تەعەششوقتە، وەیا وەسفی فڵانی؟
سالمناسناوی ئەدەبی کە تکا شەهدی چەکیدە لە کەلامت