وەک دوڕڕ و عەقیق نەقشە دەندان و لەبی ئاڵت
از کتاب:
            دیوانی سالم
        اثر:
                سالم (1800-1866)
        
             1 دقیقه
             1475 مشاهده
        
        
    وەک دوڕڕ و عەقیق نەقشە دەندان و لەبی ئاڵت
میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە لەسەر خاڵت
نارنجی زولەیخایە گۆی چاهی زەنەخدانت
تەوقی ملی شیرینە پاوانە و خڕخاڵت
پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخڕەنگە
خوێنی دڵی من ئاڵە بۆ پەنجەیی شمشاڵت
بەخبەخ لە قەدی سەروت، چەند دڵبەر و مەوزوونە
سەیری کە چ شیرینە فێس و گوڵی دەسماڵت
گەر بێت و نیقاب لادەی في الجملهعربی دەبن دەردەم
مەحزوونی سیەهـ چەشمان مەجزووبی دیدەی کاڵت
بێ ڕەحم و جەفاکاری بۆ کۆهکەنی غەمگین
شیرینی زەمان ئامان! ڕەحمێ بە پەشێو حاڵت