لە چەمەن سەروی ڕەوانم کە عەیان هات و گوزەشت

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 2 دقیقه  910 مشاهده
لە چەمەن سەروی ڕەوانم کە عەیان هات و گوزەشت
لە سروشکم بە ڕوخا جۆیی ڕەوان هات و گوزەشت
مەدد و توولێکی نەبوو شەعشەعەیی ئامەدی بەخت
وەکوو بەرقی فەلەکی، جیلوەکونان هات و گوزەشت
وەکوو شادی نەبوو ئیستی لەسەرم، یاری عەزیز
موددەعی، وەک غەمی دێرینە، گران هات و گوزەشت
یار و ئەغیاری منن هەردوو کە ڕۆیین پەس و پێش
بە عەقەب فەسڵی بەهارا سەرەتان هات و گوزەشت
ئەشکی من، چونکە تەڕاوەتدەهە بۆ باغی ڕوخت
ئەی بەسا شەو لە دوو دیدەم سەیەلان هات و گوزەشت
زۆر نیکت لە سەفای سینە بە هەر کەس کە نوواند
جامەیی سەبری دڕی، سینەزەنان هات و گوزەشت
دڵ وەکوو نوقتەیی سابیت لە میان بەستەییی تۆ
چەرخی پەڕگارسیفەت بەس دەوەران هات و گوزەشت
یێرشی تیپی موژەی دی، کە دڵم، ڕوو بە قەفا
لە پەنای سایەیی زوڵفت، بە ئەمان هات و گوزەشت
شوێنی هەر باقییە ئێستەش لە لەتیفیی لەبی تۆ
دەفعەیێ بوو، لە خەیاڵا، بە دەهان هات و گوزەشت
خوونبەهای ماچی خەیاڵیتە، ئەگەر هەر سەری من،
بوو بە پا، سەر لە ڕەهی تۆ بە دەوان هات و گوزەشت
دڵ کە سالمتخلص بوو، لە ڕووی زێوەر، توڕڕەیی نەدەبەست!
ئێستە مەجرووحە، لە موو موشکفشان هات و گوزەشت