دەوری ئەم قەڕنە لەسەر من بە ستەم هات و گوزەشت

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  851 مشاهده
دەوری ئەم قەڕنە لەسەر من بە ستەم هات و گوزەشت
ساڵ و مەهـ، هەرچی حەیاتم بوو، بە غەم هات و گوزەشت
لەنگەری تایری دەوڵەت لەسەرم توولی نەبوو
وەکوو هەورێ کە بخا سایە، بەهەم هات و گوزەشت
قافڵەی عومری گرانمایە لە ئیقلیمی وجوود
چەند چالاک و سەبوکڕەو، بە عەدەم هات و گوزەشت
جوستەنی تیری ڕەوانت بە نەفەس توولی نەما
وەک کەمان قامەتی پیری کە بە خەم هات و گوزەشت
لە گوزەرگاهی وجوودا بە شیتابێکی تەواو
بۆ بیابانی عەدەم، مەوکیبی جەم هات و گوزەشت
بوو بە چین جوملە لە پێشانییی نامەردی بەخیل
لە کەفی مەردی سەخی، هەرچی درەم هات و گوزەشت
ئەشکی سالمتخلص کە لە جۆشا هەموو خوێناوی دڵە
وەهـ چ سەیلێ بوو کە وەک ڕەنگی بەقەم هات و گوزەشت!