لە باسی مەینەت و دەردی دەروونی بۆیە دەم نادەم
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
5577 مشاهده
لە باسی مەینەت و دەردی دەروونی بۆیە دەم نادەم
لە خوێناوی دڵی پڕغەم کە سینەم مەوج ئەدا تا دەم
غەمم دێتێ کە بۆ وەک کۆدەک ئاگر بەردەمە کاغەز
لە بۆ نووسینی غەمنامەی دڵم هەرگا قەڵەم دادەم
هەلە، پاڕانەوە ئەمڕۆ، زوبان و دڵ لە کارایە
زوباناوەر کە بەستەزمانە سبحەینێ کە قووچا دەم
بە حەق هەر حەق، بە ناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم
وەکوو مەنسوورشخص ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم
بڵا گوڵ ئاتەشی تێ بەر ببێ، پەروانە بێ بولبول
دەبێ هەر بچمە باغ و ڕازی دڵ شەممێکی بەر با دەم
سبەینێ وەرنە سەیری کوشتنم وادەم چەها داوە
لە سەر وادەی درۆی ئەو نادەم ئیتر وادە، قەت نادەم
وتم: گەر حاڵی مەحویتخلص تێ بگەی ڕەم بەم حەدە ناکەی
وتی: ئەو تێ نەگەیوە، من پەریم و ئەو بەنیئادەم