بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
10450 مشاهده
بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم
پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بە سەر چووم
تەلێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ
بە فەڕ هات و وەکوو گوڵ زوو بەسەرچووم
گڵەی پێشم لە سەر سەر هەم بووە بار
کە دی من دولبەرم هات و بە سەر چووم
دەزانم بادیەی عیشقە خەتەرناک
کەچی هەر چووم، ئەگەر مام و ئەگەر چووم
لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق
وتی: ئۆخەی لە میحنەتخانە دەرچووم
بە ئۆغر کردنی من بوومە قەقنەس
کە ئەو چوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم
وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم
نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم
شوکر موورم بووە پاماڵی میرێ
بە بێ نامی ژیام و ناموەر چووم
غەمی قاتیلمە مەحویتخلص! مونفەعیل ما
لە حەشرا کفنی خوێناوی بە بەر چووم