ئەوی دڵدار و دولبەرمە ئەوا دەڕوا لە بەر چاوم
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
6243 مشاهده
ئەوی دڵدار و دولبەرمە ئەوا دەڕوا لە بەر چاوم
بە دوویا بۆ چی دڵ نەتوێتەوە نەڕوا لە بەر چاوم
خەریکی حیفزی حزبُ البحرعربیە یار، ئەڵبەت بە فکرێکە
خودا حیفزی بکا، باقڵ قەدەم دێنێتە سەر چاوم
بریقەی بەرقی جیلوەیی کێ جەلا بەخشی بیناییمە
کە قورسی ئافتاب و مەهـ وەکوو تەم دێتە بەر چاوم
لە کن پشکووتنی غونچەی دەمی، وەک گوڵ، سەراسەر گوێم
گوڵی ڕوخساری دەرخا، نێرگس ئاسا، سەر بە سەر چاوم
دەبێ حورمەت بگیرێ جێ نەزرگەی حەزرەتی یارە
کە ناکا دەم بە دەم تۆفانی دەم زێر و زەبەر چاوم
بە شۆخی دین و دڵمی دا بە تاراج، ئێستە وەک سۆفی
بە سەبحەی ئەشکەوە هاتۆتە سەر تەرکی نەزەر چاوم
سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحویتخلص
بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم