شنەی بادی بەهاری هاتەوە خۆشی لە تۆ بولبول
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3396 مشاهده
شنەی بادی بەهاری هاتەوە، خۆشی لە تۆ بولبول!
بە شایی هاتی گوڵ کۆکی کە سازی چەهچەهە و غولغول
چەمەن هەر سەرو و نەسرینە لە تەرزی خوابگەی شیرین
سەری کێوانە یەکسەر وەک کەناری کۆهکەن هەر گوڵ
چ شۆرێکی جنوونی پێوەیە بای ئەم بەهارانە
لە شارا هەر زڕەی زنجیرە، سەحرا شۆڕشی بولبول!
دەبینی قل هُو اللهعربی خوێنەکانی کونجی مزگەوتان
ڕووەو سەحرا، کە دەبیەن وا سوراحی هاتەوە قولقول
دەبینم سیبحە دەر دەستانی مل کەچ بوو لەتەکیانا،
لە سەحنی گوڵشەنا سەرمەست و دەستەملانی شیشەی مول
هەموو خوێنی شەهان و تاجدارانە لە بن خاکا
کە وا هەوری بەهاری سەرزەمینی پێ دەکا گوڵ گوڵ
زوبانی لاڵە، بۆ حەیرانە، حاڵی بۆ پەرێشانە
لە سۆسەن دەفکرم مەحویتخلص، لە وەزعی نێرگس و سونبول