کە شێخ و واعیز و سۆفی بە جەننەت بەن گەد و گیپاڵ

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 2 دقیقه  6432 مشاهده
کە شێخ و واعیز و سۆفی بە جەننەت بەن گەد و گیپاڵ
دەبێ ئەمسالی ئێمە بۆ جەهەننم بەن سڕ و سیپاڵ
بە دەرسی من نەشا والشمسعربیی پاری تەلعەتت، ئەمساڵ
ئیجازەم دە موتاڵاکردنی واللیلعربیی خەتت و خاڵ
لە چاوم خوێنی جاری کرد و هەم ڕەنگی لە ڕوو بردم
ئەم ئاشووبی دڵ و دینە بە لێوی ئاڵ و چاوی کاڵ
کە سەیری ئاینەی کرد و لە پاشان ئەم کەلامەی دی
وتی: من هەم بە بێ تیمسال و ئەم شیعرانە بێ ئەمسال
زوبانی واعیزی بێدڵ درێژە دەرحەق ئەهلی دڵ
بە جێشە، غەیری ئەو مل پانە کێ بێ هەڵگرێ ئۆباڵ!
کە ڕێی ئەو شاهە کەوتە ئەم مەقامە، جێ بە جێ هەستا
وتی: ئەم زاتە ساحێب حاڵە، حەیفە کەوتووە بێ حاڵ
چ خۆشە بەم هەموو عیسیانەوە یا ڕەببی بمبەخشی
ببەخشە، بگرە دۆزەخ خۆڵەمێشی کەم بوو یەک مسقاڵ
بە بێ یارێ مەچۆرە مەعرەکەی ئەسفەندیاری نەفس
کە لەم مەیدانە دا هەر پیرە زاڵە ڕۆستەمی بێ زاڵ
بە غەمزەی نازەوە ئەو سەروی نازە کەی چووە گوڵشەن
کە نێرگس وا بووە چاوی سپی، سەروی بووە تۆپاڵ
کە بمرێ عاشقی زاری مەلائیک بێن و بیبینن
دەڵێن ئەم باقە چیلکە ناگرێ یا ڕەب بەرێ گۆپاڵ
سەماعی سازی عیشق و ڕێگە بۆ پاڕانەوەت مەحویتخلص
لە بەر قاپی تەڵەب بێ، گوێ دەبێ کەڕ بێ، زوبانت لاڵ