شنەی بادی بەهاری هاتەوە خۆشی لە تۆ بولبول
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3300 بینین
شنەی بادی بەهاری هاتەوە، خۆشی لە تۆ بولبول!
بە شایی هاتی گوڵ کۆکی کە سازی چەهچەهە و غولغول
چەمەن هەر سەرو و نەسرینە لە تەرزی خوابگەی شیرین
سەری کێوانە یەکسەر وەک کەناری کۆهکەن هەر گوڵ
چ شۆرێکی جنوونی پێوەیە بای ئەم بەهارانە
لە شارا هەر زڕەی زنجیرە، سەحرا شۆڕشی بولبول!
دەبینی قل هُو اللهعەرەبی خوێنەکانی کونجی مزگەوتان
ڕووەو سەحرا، کە دەبیەن وا سوراحی هاتەوە قولقول
دەبینم سیبحە دەر دەستانی مل کەچ بوو لەتەکیانا،
لە سەحنی گوڵشەنا سەرمەست و دەستەملانی شیشەی مول
هەموو خوێنی شەهان و تاجدارانە لە بن خاکا
کە وا هەوری بەهاری سەرزەمینی پێ دەکا گوڵ گوڵ
زوبانی لاڵە، بۆ حەیرانە، حاڵی بۆ پەرێشانە
لە سۆسەن دەفکرم مەحویناسناوی ئەدەبی، لە وەزعی نێرگس و سونبول