پەروانەیەک بە بولبولی وا وت کە بوالفضول

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2087 بینین
پەروانەیەک بە بولبولی وا وت کە بُوالفُضُولعەرەبی
سووتانە ئیشی ئەهلی مەحەببەت، نە هوولەهوول
چاوی لە وەعدی کوشتنی من چاوی دزیوە
خوونکاری وا دەبێ لە قسەی خۆی نەکا نکوول
بەم ئیختیساسە سا سەری من بۆ نەگاتە عەرش
هات و لە سەرمی دا، وتی: ابدأ بما یؤولعەرەبی
وەک دێوی لەعنەتی کە کەلامی قەدیمی بیست
زاهید کە باسی عیشق ئەبیسێ، دێتە جوولەجوول
سەججادە مەی پیا ڕژاوم و عوریان و لەش بە خوون
نوێژم مەزەننە وایە لەمەولا بکەن قوبوول
دەرچوو لە حەددی غایە عورووجی دەجاجیلە
یا ڕەببی تۆ بکەی کە بکا عیسەیەک نزوول
زاڵم! سبەی بە زەڕڕە حیسابت لەگەڵ دەکەن
ئەمرۆش، ئەتۆ مەبوورە، حیسابت بکە بە پوول
ڕێگەی هودا تەریقەتی عیشقە، دە مەحویاناسناوی ئەدەبی
وەرن و پیا بڕۆن و و صلُّوا علی الرسُولعەرەبی
هەر ئەم تەریقە بوو بە هەموو سەحبی گرتیان
ڕۆیین پیا هەتا گەیینە مەرتەبەی وسوول