حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی ﴿فمن یعمل
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3331 بینین
حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی فمن یعملعەرەبی
بە هیجرت کوشتم و نەتکردەوە فکری و من یعملعەرەبی
جەمالت حەیفە دەرخەی بۆ کەس و ناکەس، وتم. فەرمووی:
جەلالی حوسنە ئێمەی کردە شاهەنشاهی لایُسألعەرەبی
وتم: ئەم عالەمە دڵیان ئەسیری غەمزەتە، بەس بێ!
وتی: کەی بۆتە قووتی شاهبازێ پڕ بەکەف خەردەل!
موسەببیب حەز نەکا، پڕ عالەم ئەسبابت پەڕێ کایە
فەقەت چاری نییە قەت یەک بە دوو بینینی مام ئەحوەل
بە چی، بۆ چ ئەم غروور و کیبر و نازە، دەبیە تۆزێ خاک
بە ئەسڵ و فەسڵ ئەنازی؟ چۆڕە ئاوێک ئەسڵتە و ئەووەل
پەلی داوێنی پاکت گرتنی بۆ بوو زیاد ئەوجا
لە مەیدانی مەحەببەت دا ئەگەر مەحویناسناوی ئەدەبی کرا پەل پەل
بە جێ ماوم لەگەڵ من حەسرەتا، مەکسم لە سەر بایەک
بە جارێ هاژە بێنم مەحویاناسناوی ئەدەبی وەک دارەکەی سەرکەل