حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی ﴿فمن یعمل
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3329 مشاهده
حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی فمن یعملعربی
بە هیجرت کوشتم و نەتکردەوە فکری و من یعملعربی
جەمالت حەیفە دەرخەی بۆ کەس و ناکەس، وتم. فەرمووی:
جەلالی حوسنە ئێمەی کردە شاهەنشاهی لایُسألعربی
وتم: ئەم عالەمە دڵیان ئەسیری غەمزەتە، بەس بێ!
وتی: کەی بۆتە قووتی شاهبازێ پڕ بەکەف خەردەل!
موسەببیب حەز نەکا، پڕ عالەم ئەسبابت پەڕێ کایە
فەقەت چاری نییە قەت یەک بە دوو بینینی مام ئەحوەل
بە چی، بۆ چ ئەم غروور و کیبر و نازە، دەبیە تۆزێ خاک
بە ئەسڵ و فەسڵ ئەنازی؟ چۆڕە ئاوێک ئەسڵتە و ئەووەل
پەلی داوێنی پاکت گرتنی بۆ بوو زیاد ئەوجا
لە مەیدانی مەحەببەت دا ئەگەر مەحویتخلص کرا پەل پەل
بە جێ ماوم لەگەڵ من حەسرەتا، مەکسم لە سەر بایەک
بە جارێ هاژە بێنم مەحویاتخلص وەک دارەکەی سەرکەل