زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2485 مشاهده
زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک
لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆک
پیاڵەی دیدە لەبڕێزە، دڵا تۆش
بجۆشە، سازی ناڵە هەم ببێ کۆک
بە نووکی تیری شۆخێکی کەوا چۆخ
لە بەرما تەن بووە جامەی برنجۆک
بە کوڵمی ئاڵیا ئاڵا خەتی سەبز
ترنجی کەوتە بەر پەنچەی ترنجۆک
گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاهید لەگەڵ بێ
دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک
ڕەقیبە لەعنەتی، عاشق دەکەی ڕەجم
لەباتی سەگ دەکەی شێرێ سەمەندۆک
بە خۆڕایی لە مەحویتخلص بەس بڕەنجە
نەجیبی، مەگرە وەک هۆکڵ، بەگم، هۆک