ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  1607 مشاهده
ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک
ئەی دڵ بناڵە، ساز بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە، ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک
ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەری
شێری ژیانی بۆ چیە، مەیموونییە گەرەک!
فیترەت بڵند و پایە بڵندم نەدی، بە گوێش
گەردوون ئەوەندە دوونە کە هەر دوونییە گەرەک
تینوو بە خوێنی عاشقە، ئەی دڵ! ببە بە خوێن
ئەو لێوە، مژدە بێ، دڵی پڕخوونییە گەرەک
قوم هەر دەبێ لە خوێنی بگەردا بە ئاهەوە
ئەو مەستی غەفڵەتە لەبی مەیگوونییە گەرەک
دلبەر عەجەب نییە دڵی مەحویتخلص بە دڵ کە برد
ئەسکەندەری زەمانە فلاتوونییە گەرەک