بە داوە وەعزی و خۆشی بە تاوە یا حافیز

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  1963 مشاهده
بە داوە وەعزی و، خۆشی بە تاوە یا حافیز!
لە هەڵقوڵانە کەلیکی دەم و لچی واعیز
دەفەرموێ کە حەکیم و دەوا مەیە و ساقی
دەگرنەوە لە نەخۆشی منا کە وا حافیز
کە باسی لێو و ددانی بکەن، بە دەر دەکەوێ
نیساری لەعل و گوهەرکردنی دەمی لافز
لە نەقسی باتین ئەسەر ئاخری دەبێ زاهیر
لە ئاخرا شەل و شێتی عەقیدە ما جاحیز
چ شۆخە! هاتبوو گۆیا عەیادەتە مەحویتخلص
کە ڕۆیی، ڕووشی نەدامێ بڵێ خودا حافیز