بۆتە موئنیس بۆتە مەئوا قەوم و شارێ ئەلعەیاز

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  1863 مشاهده
بۆتە موئنیس، بۆتە مەئوا، قەوم و شارێ ئەلعەیاز
دێوی بێتێ، جێ بە جێ دەڕوا بە بارێ ئەلعەیاز
هەر کەسێ ساتێ لەگەڵ ئەو قەومە بووبێ، تا ئەبەد،
بێتەوە فکری، لە زاری دادەبارێ ئەلعەیاز
ئەهلی تەزویر و فەسادن، غاسیبی ماڵی عیباد
موبتەلا بن بەم بەڵایە، ئەهلی شارێ، ئەلعەیاز
فیتنەجۆیی، یەک بە یەک دانە بە کوشتن، ئیشیان
ڕوو بەوانە ئەغڵەبەی ئینزاری بارێ ئەلعەیاز
هار و مارن، غەیری یەک یەک، یەکسەری دێو و دەدن
ئیکتیفا نابێ بکەی مەحویتخلص! بە جارێ ئەلعەیاز