«تانەی لاس لە مامە ڕەش لەمەڕ گریانی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  659 مشاهده
ئەو لاسە گوتی لە بۆ دەکەی شین؟
بۆ مەرگ لە ئێوە نەنگە ناڵین
پیاو ئەو هەیە ڕوو بکا لە مەرگی
خوێناوی غەم ئەو نەخاتە جەرگی
ئەو مردنە وەرگرێ بە مەردی
ڕوو گەش نەوە کوو بە گۆنە زەردی
دنیایی گیانە شین و سەوزە
بێ بەش لە لەشی قوڕین و قەوزە
بۆ مردنە ئەو کەسەی پیاوە
وێستاوە لە سەنگەرێ خزاوە
دێوەزمەیی مەرگ بێ لە سەر ڕێی
لەو دەشتەوە پێش و ناڕەوێ لێی