«وەڵامی مامە ڕەش»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
663 مشاهده
فەرمووی کە لە تاوی مەرگ هەتا هەم
باوەڕ بکە شین و ناڵە ناکەم
کاتێ چەتە بووم ئەلەو پلانە
من بوومەوە سامی قارەمانە
ڕێگەم کە بەر کەسێ بگربا
با ئەو کەسە شێر یا بەور با
لەرزیوە بە بێ شەڕ ئەو پیاوە
یا ڕووت کراوە یا کوژاوە
هەر لەو دەم و کاتەدا نەبە درۆ
دەمبەستەوە مەرج من دەگەڵ خۆ
دەمگوت کە خودایە تۆ بزانە
پەیمانە بۆ هەموو دەمانە
هەر کەس بە شەڕ و هەرا لە دوژمن
پشتم لە عەرز بدا بە کوشتن
من مەیتەری ویم و تا دەمێنم
هەرجۆیی لە بۆ ئەسپ دەهێنم
ئێستا کە بەندی شەشدەری تۆم
مەمکووژە جوانە نۆکەری تۆم