ئاگاداری میرچراغ لە حاڵی زاری ئەحمەد و بردنی ئەو بۆ گوندی وەندی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  799 مشاهده
ئەو لاوە کە تاڵ ئەبوو ژیانی
مامی بە هەواڵەکەی دەزانی
تاکوو نەخوا خەمێ لە بۆیان
ئەویان دەبردە گوندی خۆیان
مەجنوونی بە بیروباوەڕ و ڕوون
دەی دی کە لەوەندە ڕوویی بەیبوون
چل هێندەیی دیکە موبتەلا بوو
لەو خاکە بە عیشق ئاشنا بوو
گیراوە دڵی بە موویی زوڵفی
بەسراوە ملی بە داو و قڵفی
گیرۆدە دەبوو بە موویی پەرچەم
سووتا بە گڕ و بڵێسە وەک شەم
پەروانە و شەم دەبوون کە جووتە
شاباڵی بە ئاوری دەسووتا
ویستی کەوە بووکی وەندە بێنێ
لەو دێیە دەسی لە مل وەرێنێ
بەو حاڵە لە گوندی وەندی ماوە
باڵایی لەبن غەما چەماوە