کورتە باسی لەسەر بەسەرهاتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
2 دقیقه
1025 مشاهده
هۆنراوەیە بێ مەزە و بە بێ تام
بێ باسە لە پێشەوایی ئیسلام
پێغەمبەری ئاخری زەمانە
بەو تیرە شکاوە دوو نیشانە
دەرچوو کە لە کەونە و ترازا
لەو عەرزەیە ئەو گەیشتە تازە
پەیدا بوو لە دوو سەف دوڕی دین
یەک جێگە لە بەرز و یەک لە پایین
لەولاک، خەڵاتە بۆ ئەوی بوو
ئەو نوورەیە بۆیە بۆ زەوی بوو
لەو کێو و تەلان و کۆنە زەردە
بە سپایی فڕێ درایە هەردە
پێی نا لە زەوی لە شاری مەککە
دەیدا لە تەڵایی دینە سککە
دەیگرتەوە گەر تەڵا ڕەواجە
نەیماوە ڕمین و ڕێزە ساجە
بەو سککە سەحابە سەر بەرز بوون
دین پاکی بەوی لەق و لەرز بوون
بەو ڕۆژە کە کەوتە ئەو زەمینە
بێ نوور دەبوو وە هەرچی دینە
کوژاوە چرایی دین بە تاڵان
دەسمایەی وانە چوو بە تاڵان
قورئاناعلام کە خەڵاتی موستەفایە
خەزنێکی بە بایەخ و بەهایە
ئەو خەزنە وتەی بەڕێ و بەجێیە
نیشاندەری مەنزڵی نووێیە
نووسراوەیی بۆتە ڕێگە بۆ دین
ئەو ئاوی حەیاتی خەڵکە بۆ ژین
یاسایی بەوی دەڕۆیی لە وڵات
ئینجیلاعلام و زەبووراعلام و پیتی تەوڕاتاعلام
ئەو گەنجە کە کەوتە دەستی خەڵکە
نەیماوە کتێبی دیکە کەڵکە