ڕاز و نیاز و پاڕانەوە لە دەرگای خودای مەزن
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
1175 مشاهده
داوایە دەکەم لە تۆ خوداوەند
بە دڵێکی پەشیو و ئارەزوومەند
لەو کاتە کە پێ دەنێمە چل ساڵ
هەر پیرییە وا لە دوومە حەوداڵ
کردوویەتی موو سپی بە بەرگە
پێشوازە لە بۆ هەڵۆیی مەرگە
تۆ بمخەیە کۆڕی وێژەوانان
بمکەی بە برایی شیعرزانان
تا بەیتێ لە باسی لاس دانێم
بێدەنگی و تەمبەڵی وەلا نێم
بەیتێکی لەبار و بێ گرێ و گوڵ
دەی وەنمەوە وەک دوڕ ئەو بەبێ خۆڵ
شادم بەوە گەر دوایی مردن
ئەو بێت بە یادگارە بۆ من
هەر شیعرە دوایە پاشەوارە
ڕێگایی لەسەر زەوی دیارە
شادم بکە ئەی کەسی کەساسان
لەو خانوە تا نەبم هەراسان
بۆ خاتری پێشەوایی عالەم
تۆ مەمخەرە ئاوری جەهەننەم