بە سورمە بۆیە دولبەر خەنجەری موژگانی دا پەرداخ

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  3119 مشاهده
بە سورمە بۆیە دولبەر خەنجەری موژگانی دا پەرداخ
دڵی هەڵناگرێ ببیێ لە کوشتە دەنگی ئۆف و ئاخ
بە تیرێ کوشتمی، هەڵیاوەسیم، سووتاندمی، ڕۆیی
دوعا بۆ حیفزی کەن، کێ دیویە جانانە وا گوستاخ
گوڵ و لالەیی کەژ و کۆ، کۆهکەن دێنێتەوە فکرم
کە خوونی ناحەقی ئەو مەوج ئەدا ئیستەش لە کێو و شاخ
لە بەر قاپی خەراباتا، کە یا ڕەب دایمە ئاوا بێ،
مەگەر خاکێ بە سەر دا کەم، بکەم گاهێ دەماغێ چاخ
خەرابی عیشقی تۆ وا بێ سەر و سامان و دەروێشە
سەری بێ تاجە، کولبەی بێ دەرە، دیواری بێ ساچاخ
نەگەینە کەعبەی ئامالە هەموو ئەسبابی ئامادە
کە دەستە: بێ عەسا، پێ: خاوسە، یەک قەتعە ڕێ: قومڵاخ
لە ڕەشکی سەیدی فیتراکی چ شیرین شەهسەوارێکە
کە مەحویتخلص! هەر وەکوو دێوانە، عەنقا کەوتە شاخ و داخ