دڵی سووتا بە حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 2 دقیقه  3562 مشاهده
دڵی سووتا بە حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد
سەری زوڵفی لە دەم نا، زەهری ماری پڕ بە زاری کرد
بە سەر ڕوخساری زەرددا جۆگەلەی کێشاوە ئەشکی سوور
بە یادی سەروی باڵایەک ئەوەندەم شین و زارێ کرد
هوجوومی هیندوی خەت سەر فەرەنگستانی ڕوخساری
بە حەشرێ بوو، وەکوو ئەو حەشرە «میقادۆ» بە «چار»ی کرد
وتوویانە کە نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە سەر خوانە
چووە، چوو، پێ چووە، کەم عەقڵە هەر کەس باسی پاری کرد
قسەی زوڵفی ئەوەندە توولی کێشا تاقەتی چوو خۆی
وتی: شەو نیوە بوو، نەبڕایەوە، کێ باسی ماری کرد
لە بۆ ئیمدادی گریانم، دەروونی کردمە خوێناو
لە چاوم سەیری کەن ئەم حوکمە جەرگ و دڵمی جاری کرد
خەتی پشتی لەبی دی، بوومە چار ئەبرۆ وتی: وتمان
کە هەر کەس بەختیارە ئیختیاری چار یاری کرد
بەیانێ هاتە باغ ئەو ماهە، ئەم وا تێ گەیی ڕۆژە
لە شەبنم، گوڵ بە دامەن گەوهەری هێنا، نیساری کرد
«ڕەحە» بەو شێتیە ئەلحەق قسێکی عاقڵانەی وت:
منم عاقڵ لە بەرگی عارییە خۆمم کە عاری کرد
دڵی بێ بارە، مایەی کارە، هەر کەس کارووباری خۆی
لە دنیادا، موەففەق بوو بە دڵ تەفویزی باری کرد
جنوونی نەو زوهوورە مەحویاتخلص دێوانەگی مەنسوور
کە دێوانەن هەموو مائیل بە بەرد، ئەو مەیلی داری کرد