کە تێغت دڵ دەکا دو قەد دەدا تەبشیری قد أفلح

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  3251 مشاهده
کە تێغت دڵ دەکا دو قەد، دەدا تەبشیری قد أفلحعربی
دەنووسێتن لە سەفحەی سینە تەفسیری ألم نشرحعربی
ئەگەر ئەو شۆخە ساقی بەزمە، باقڵ قازی و موفەتیش
دەبێ ببنە قەدەح وەرگر لەگەڵ فەتوی و لا يقدحعربی
ئەسیرت وەقتی کوشتن شادەمەرگن، ناگەنە کوشتن
لە خۆشی خۆشییا ڕۆحی فڕیوە تا چووە مەزبەح
ڕەقیب ئەو دامەنەی دی سەوزە، وەک گا لرفی بۆ هێنا
نەبوو حاڵی لە لەفزی عەیبە عەیبە، تا وتم: وەح وەح
بووە هەم قافیەی لێوت زوبانم، ئیتتیفاقاتە
دەبێ عاجز نەبێ، وا هاتووە، ئەو ئەملەح، ئەم ئەفسەح
بە خەندەیی لەب دەداتن موژدە لا تحزنعربی بە مەحزوونان
دەمی تێغی برۆیی ئیفشا دەکا تەهدیدی لا تفرحعربی
دڵی مەحویتخلص لە سینەی تەنگیا هەر ما بە دڵتەنگی
بە جاهی مووسەوی بۆ مەش وەکوو بۆ ئەو بوو ربّ اشرحعربی