کە تێغت دڵ دەکا دو قەد دەدا تەبشیری قد أفلح

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  3356 بینین
کە تێغت دڵ دەکا دو قەد، دەدا تەبشیری قد أفلحعەرەبی
دەنووسێتن لە سەفحەی سینە تەفسیری ألم نشرحعەرەبی
ئەگەر ئەو شۆخە ساقی بەزمە، باقڵ قازی و موفەتیش
دەبێ ببنە قەدەح وەرگر لەگەڵ فەتوی و لا يقدحعەرەبی
ئەسیرت وەقتی کوشتن شادەمەرگن، ناگەنە کوشتن
لە خۆشی خۆشییا ڕۆحی فڕیوە تا چووە مەزبەح
ڕەقیب ئەو دامەنەی دی سەوزە، وەک گا لرفی بۆ هێنا
نەبوو حاڵی لە لەفزی عەیبە عەیبە، تا وتم: وەح وەح
بووە هەم قافیەی لێوت زوبانم، ئیتتیفاقاتە
دەبێ عاجز نەبێ، وا هاتووە، ئەو ئەملەح، ئەم ئەفسەح
بە خەندەیی لەب دەداتن موژدە لا تحزنعەرەبی بە مەحزوونان
دەمی تێغی برۆیی ئیفشا دەکا تەهدیدی لا تفرحعەرەبی
دڵی مەحویناسناوی ئەدەبی لە سینەی تەنگیا هەر ما بە دڵتەنگی
بە جاهی مووسەوی بۆ مەش وەکوو بۆ ئەو بوو ربّ اشرحعەرەبی