ساقی ئەی مایەی تەرەب لەب پەرچەمت ڕەیحانی ڕووح

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2264 بینین
ساقی، ئەی مایەی تەرەب لەب، پەرچەمت ڕەیحانی ڕووح
نیم خەندێ کە لە غونچە، دەرخە سەرچاوەی سەبووح
پرسشێ کا حاڵی زاری ئێمە، زاری کردەوە
لەو ددانانە کە دەدرەوشایەوە نەجمی فوتووح
لێوی دەرخست و بە ناسیح لێوە لەرزەی خست ئەگەر
بێ تەبەسسوم کا دەبێتە ئافەتی تەوبەی نەسووح
بێ منەت ڕزقێکە غەم، بمرم لە برسان، ئەو دەخۆم
تەفرە ناخۆم و تەڵەب ناکەم لە دنیا قووتی ڕووح
الحذرعەرەبی مەحویناسناوی ئەدەبی لە نەوحەی بێگوناهان الحذرعەرەبی
ئاوی چاوی بوو جیهانی دا بە قڕ تۆفانی نووح