دەپرسێ بۆ چی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  4699 مشاهده
دەپرسێ: بۆ چی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب؟
کە وەختێ ڕۆژ هەڵات، ئەڵبەت دەبێ شەونم لە خۆ غایب
چ یارایە، بە بێ ئیمایی ئەبرۆ سەیری ئەو چاوە
حەرامە مەیکەشی لەم مەیکەدە بێ ڕوخسەتی حاجیب
دەپرسن: کیمیا؟ خدمەت بە مەرد، ئەمما بە ئیخلاسی
وەگەر نا، کەم لە بووبەکری نەبوو خدمەت ئەبوو تالیب
بە ناو ئێمەش ڕیجالین و ڕیجالی هُم رجالٌعربی هەم
بە فەجری ناو دەبەن، سەد حەیف، ئەگەر سادیق ئەگەر کازیب
لە عاریف عامییەک پرسی هەواڵی مەسلەخ و قەسساب
بە ئەنگوشتی شەهادەی کرد ئیشارەی مەحکەمە و نائیب
لە حەق بێژی بووە بەحری أنا الحقعربی هەر قەسیدێکم
لە باتی جائیزە، واجب گەڕا قەتڵم بکەن واجیب
دڵە عەرشی خودا مەحویتخلص خەجاڵەت بە لە بەر غەفڵەت
کە بۆتە بوتکەدەی بێ بەڕهەمەن یا دەیری بێ ڕاهیب