دەپرسێ بۆ چی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
4486 بینین
دەپرسێ: بۆ چی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب؟
کە وەختێ ڕۆژ هەڵات، ئەڵبەت دەبێ شەونم لە خۆ غایب
چ یارایە، بە بێ ئیمایی ئەبرۆ سەیری ئەو چاوە
حەرامە مەیکەشی لەم مەیکەدە بێ ڕوخسەتی حاجیب
دەپرسن: کیمیا؟ خدمەت بە مەرد، ئەمما بە ئیخلاسی
وەگەر نا، کەم لە بووبەکری نەبوو خدمەت ئەبوو تالیب
بە ناو ئێمەش ڕیجالین و ڕیجالی هُم رجالٌعەرەبی هەم
بە فەجری ناو دەبەن، سەد حەیف، ئەگەر سادیق ئەگەر کازیب
لە عاریف عامییەک پرسی هەواڵی مەسلەخ و قەسساب
بە ئەنگوشتی شەهادەی کرد ئیشارەی مەحکەمە و نائیب
لە حەق بێژی بووە بەحری أنا الحقعەرەبی هەر قەسیدێکم
لە باتی جائیزە، واجب گەڕا قەتڵم بکەن واجیب
دڵە عەرشی خودا مەحویناسناوی ئەدەبی خەجاڵەت بە لە بەر غەفڵەت
کە بۆتە بوتکەدەی بێ بەڕهەمەن یا دەیری بێ ڕاهیب