کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی چم بێ لە تۆ غایب
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
8653 بینین
کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب
قیامەت حازری بەر چاومە، خۆمم لە خۆ غایب
خیتابت هەر عیتابە، ئەو لەبە بێتە قسە، هەر کەس
موخاتەبتە، دەکا دەردەم زوبانی گفتوگۆ غایب
لە خوێن و خاکەدا کۆکەن وتی مەقسوودی خوسرەو بوو
ببینن ماجەرا، تەبلیغی کەن شاهید لە بۆ غایب
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم
لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب
دەزانێ ڕۆژە ئەو، من شەو، کە چی پێشم دەڵێ: مەحویناسناوی ئەدەبی
حضوری گر همی خواهی، مشو حافظ از او غایبفارسی