گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
4777 مشاهده
گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا
بەختە! ماڵی چاوی کێ ئاوا دەکا!
وەردەگێڕێ ڕوو کە سوجدەی بەر دەبەم
هەی دەڵێ: کەی نوێژی ڕۆژاوا دەکا
چاوە، جێی ئەو شۆخە بێ، وتم و وتی:
ئەم مەلا شێخە قسەی بێجا دەکا
کوشتەی ئەو چاوەم لە جەمعی کوشتەگان
خەنجەری موژگای من منهاعربی دەکا
دا بە یەکبارە بە با دا عومری خەڵق،
دێ بە با کاکۆڵەکەی تا تا دەکا
چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا
ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا
تورکی چاوی مەستی، مەحویتخلص موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا