مژدێکی چەندە خۆشە ڕەقیبی ملی شکا

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  5016 مشاهده
مژدێکی چەندە خۆشە ڕەقیبی ملی شکا
عەیبی فەقەت ئەوەندەیە یارم دڵی شکا
دای ئیزنی هەرچی دیدە غەزالە لەگەردی ڕێی
بێچارە کلفرۆشە ڕەواجی کلی شکا
تۆ چوویە باغ و پشتی شکا، حەقییە، باغەوان
بازاڕی گوڵ شکاوە، دڵی بولبولی شکا
خەندەی لەب و عەبیری خەتی تۆ بوو وەک مناڵ
تۆوی تکا کە غونچە، وەنەوشە ملی شکا
ڕووتێ لە سەیری پۆشتەیەک بوو چ خۆشی وت:
سەیری هەیە فەرەس کە پەرۆشی جلی شکا
غونچە دەمی لە باسی دەمی تۆوەدا، سەبا
مشتێکی دا لە دەمی، دەم قسەی زلی شکا
یەعقووب وەش کە مەحویتخلصیە، چاوێشەداری هیجر
چاوی بە گەردی ڕاهی بەشیرت گلی شکا