تێگەییو شیوەنیە ئەمڕۆ دا سبەی شایی بکا

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  6021 مشاهده
تێگەییو شیوەنیە ئەمڕۆ، دا سبەی شایی بکا
پێگەییو دەروێشە، دا سوبحەی شەهەنشایی بکا
نووری عومری سەرف ئەکا بۆ کەشفی تاریکی لە خەڵق
وەک چرا هەر کەس بە شۆخی مەجلیس ئارایی بکا
ئەر لە دنیا چاکەیێ سادر بوو، تەفرەی پێ نەخۆی
ڕووسپی هەر ڕووڕەشە گەر بێ سەد ئازایی بکا
بۆ دوکانی موشتەرێ گەر حەول ئەدا کاڵافرۆش
دینی وا دێنێتە قیمەت خواجە ئەعزایی بکا
ڕەم دەکا حەتتا لە میهر و مەهـ جنوون ئادابی عیشق
سێبەری لێ بارە هەر کەس مەیلی تەنهایی بکا
مادەری گێتی لە شیری بڕیەوە، دەبڕێتەوە
فایدەی چی شەخسی لێ کەوتوو بەدادایی بکا!
با حەقیشی بێ، لە بۆ مەنسوور أنا الحقعربی حەق نیە
شێتییە مەجنوون ئەگەر بێنازی لەیلایی بکا
زوشت و ناشیرینە پیر، ئەمما چ شیرینە ئەگەر
چاوی خوونباری نەدامەت ڕیشی خورمایی بکا
دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێبەشە بێ داغی عیشق
مەحویاتخلص دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکا