گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  4552 بینین
گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا
بەختە! ماڵی چاوی کێ ئاوا دەکا!
وەردەگێڕێ ڕوو کە سوجدەی بەر دەبەم
هەی دەڵێ: کەی نوێژی ڕۆژاوا دەکا
چاوە، جێی ئەو شۆخە بێ، وتم و وتی:
ئەم مەلا شێخە قسەی بێجا دەکا
کوشتەی ئەو چاوەم لە جەمعی کوشتەگان
خەنجەری موژگای من منهاعەرەبی دەکا
دا بە یەکبارە بە با دا عومری خەڵق،
دێ بە با کاکۆڵەکەی تا تا دەکا
چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا
ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا
تورکی چاوی مەستی، مەحویناسناوی ئەدەبی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا