بۆ وەفاتی ئاوات
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
حاجی سەید جەمیل هاشمی
1 دقیقه
740 مشاهده
بۆ خوداناسی گەلی پیر و جەوان، با بگریم
بۆ سکاڵای دڵەکەی نیوەشەوان، با بگریم
هۆنەران بوونە پەپوولەی شەمەکەی دیوانی
بۆ وتەی خاوەنی ئەو تەبعی ڕەوان، با بگریم
خواری کرد توولەنەمامی موژەکەم ئەسرینم
تاکوو تیر دەشکێ لە نێو ماڵی کەوان، با بگریم
ڕەش بووە چەشنی گلێنەم لە خەمی، ڕۆژی من
چاکە ئەستێرە لە عاسمان و حەوان، با بگریم
پێشکەشت شینی دڵم، حاتەمەکەی کوردستان!
چییە بۆ هۆنەرەکەی خاسەکەوان، با بگریم
بۆچمە ژینی لەمەولا، کە نەما «ئاواتشخص»م
تا دەمێنێ لە لەشم تین و تەوان، با بگریم
«هاشمیتخلص» هەروەکوو تۆ خەڵکی هەموو بۆی دەگرین
مافیە، جێیەتی بۆ خۆم و ئەوان با بگریم