تۆزی خەمێ
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
محەمەدسەعید نەجاڕی (ئاسۆ)
2 دقیقه
831 مشاهده
تۆزی خەمێ لەم گەلە وا نیشتووە
چاوی خەم و دەردی بە جووت ڕشتووە
شاعیر و نووسەر هەموو چاو پڕ نەمن
عارف و عامی هەموو دڵ پڕخەمن
دەشت و دەمەن هاتنە گریان هەموو
ورد و درشت خاکی موکریان هەموو
بۆ چییە وا خەندە لە لێو مردووە؟
دەستی ئەجەل کێهە کەسی بردووە؟
ئەو دڵی ئاواتە کە قەت نەسرەوت
بەو هەموو ئیحساسە لە لێدان کەوت؟
دەک نەفەست تاسێ بە تاسەم ئەجەل!
بێتە ملت دەینی هەناسەم ئەجەل!
خۆ ئەوە کامیلشخصە لەمەت ساندەوە
نەزم و نیزامی کەلیمە هەر بەوە
نایەتە سەر زاری شێعر یەک نەفەس
چەشنی بزەی لێوی هەموو قەوم و کەس
من چ بڵێم ئێستە لە شەرحی فیراق
لاڵە زمانی قەڵەمی ئیشتیاق
من لە خەمت چۆن بە دوو چاوم چەمێ
چاری دەکا سۆزی دەروونم کەمێ
شاهمی، ئاواتمی، شەمسی منی
تازە بە یەکجاری لە ئاسۆ ونی
جا مەگە من ببمە گەدای مەولەویشخص
تێکەڵی نەی کەم گڕی شێعرێ لەوی:
«جان جهان دوش کجا بودهای؟فارسی
نی غلطم در دل ما بودهای»فارسی
مدفن تو تک تک دل های ماستفارسی
کی تو بمردی که نمردن تراستفارسی
کوا دەمرێ ئەو کەسە بۆ گەل ژیا؟
دستی ئەجەل با لە گەلی کا جیا
من غەمی تۆ کاکە بە چی دەربڕم!
هێندە لەبەر کۆچی ئەتۆ دڵپڕم
هەر وەکوو زەنبیلی ئەتۆ ماڵی دڵ
تێکچووە، ڕووخاوە، کەچی دێتە کوڵ
هێند لە کوڵە وەک دڵی «جەعفەر» لەبۆت
گوێگرە ئاسۆتخلصکەتە، شاگردی خۆت
دیدەنی دیداری مە ڕۆژی حەشر
شاد بێ ڕوحت شاعیری پیری نەمر!