خەت و خاڵ

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1068 مشاهده
خەت و خاڵ و زولف و برژۆڵ لە نزیکی چاوی مەستە
هەموو زار و جەستە خەستە، هەموو شێت و دەست بەستە
یەکێ دوور و یەک نزیکە، یەکێ نزم و یەک بڵندە
هەموو کەوتوو، ڕەوتوو، سەرسام، وەکوو لەشکری شکەستە
چ قەبیلەیێکی شۆخن قوڵەزەنگی خێڵی لەیلی
کە بە هۆی ئەوینی مەجنوون دەخزێن بە دەستەدەستە
دڵی ڕووت و قووتی عاشق بە هومێدی ڕۆژی کوڵمە
کە بزانێ عاشقی ڕووی ئەوە ڕووت و ڕۆژپەرستە
بە دزی دەخاتە ئەستۆ سەری زولفی عاشقی ڕووی
کە دەزانێ خۆش مەرەز بووم، چ جوانی کردە ڕستە
هەموو عاشقانی زاری بە قسێکی خۆش دەڕەقسن
لە دەمی ئەگەر ببیسن، چ گرنگە ئەو مەبەستە
ئەمنیش دڵم لەوێ بوو بە ئیشارەیێکی چاوی
هەڵیگرت و بردی، فەرمووی دە «ئیمامیتخلص» هەستە بەستە!