بەوری بەیان
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
896 مشاهده
لەگەڵ دوژمن «ئیمامیتخلص»! هەروەکوو شێری ژیان وا بە
لە پێش پڕدانیان ڕاوەستە، وەک بەوری بەیان وا بە
بە داخ و دەردەوە بۆچی چەمیوی؟ ئاهەکەت تیرە
لەگەڵ خەڵکی زەمانە ڕاست وەکوو تیری کەوان وابە
ئەگەرچی هەروەکوو کیسەڵ لە قاپێلکی خەما خەوتووی
لە کالانا مەوێستە هەروەکوو تیغی دەبان وابە
لە ڕیزی عاشقانیش هەروەکوو مەجنوونی ماڵ کاول
لە دووی خێڵ و کەژاوەی لەیلی هەروەک سارەوان وابە
لە عیلمی سێحر و نەیڕەنگ و فسوون قەی ناکە تێکۆشە
هەتا پێش چاوی دوژمن وەک شک و وەهم و گومان وابە
بە گەرمی ڕابوێرە شەو بە یادی دڵبەرت «کامیلتخلص»!
لەگەڵ ناڕاستەکان سارد وەک نەسیمی بەربەیان وابە