غەریبی خۆشەویست

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1005 مشاهده
ئەی غەریبی خۆشەویست، ئەی دەربەدەر بۆ نیشتمان!
تۆ شەهیدی غوربەتی، ئەی کۆڵنەدەر بۆ نیشتمان
مەحشەرت هێنا بە مەرگی دڵتەزێنت، موهتەدی!
ماوەیێکی زۆر ئەتۆ مای بێخەبەر بۆ نیشتمان
ساڵی شەست و شەش بوو کۆچی ئاخرت کرد گیانەکەم!
ئاخری کۆڵت دا، بوویە سپەر بۆ نیشتمان
کەس نەما، ڕۆین هەموو، ئێمەش بە دووتاندا دەڕۆین
با بسووتێین بەو مەرامە، وشک و تەڕ بۆ نیشتمان
سەر لە سەر «ئاواتتخلص»ی خۆمان دادەنێین، پێمان دەڵێن:
ئافەرین، داتان لە دەست ڕێک ماڵ و سەر بۆ نیشتمان