غەریبی خۆشەویست

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1007 بینین
ئەی غەریبی خۆشەویست، ئەی دەربەدەر بۆ نیشتمان!
تۆ شەهیدی غوربەتی، ئەی کۆڵنەدەر بۆ نیشتمان
مەحشەرت هێنا بە مەرگی دڵتەزێنت، موهتەدی!
ماوەیێکی زۆر ئەتۆ مای بێخەبەر بۆ نیشتمان
ساڵی شەست و شەش بوو کۆچی ئاخرت کرد گیانەکەم!
ئاخری کۆڵت دا، بوویە سپەر بۆ نیشتمان
کەس نەما، ڕۆین هەموو، ئێمەش بە دووتاندا دەڕۆین
با بسووتێین بەو مەرامە، وشک و تەڕ بۆ نیشتمان
سەر لە سەر «ئاواتناسناوی ئەدەبی»ی خۆمان دادەنێین، پێمان دەڵێن:
ئافەرین، داتان لە دەست ڕێک ماڵ و سەر بۆ نیشتمان