باسی سەر

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  860 مشاهده
مەمکی خڕ کردووە یارم، دوو هەناری ساوان
بێ ئەوەی کەس دەسی لێ دا، گەیون بێ تاوان
کەس نەڵێ دەسزەدەیە بۆیە وەها گەورە بووە
ئەو وتە لای کوڕ و کیژ باسی سەرە، ئەی ئامان!
سەروباڵان هەموو کیژانی وڵات و سەیرە
بەو هەموو باری دڵانە کە هەیانە نەچەمان!
سەروە باڵای گوڵی من گەرچی هەناری پێوە
مەڵێ پەیوەندە، تکەی ماچە لەوێدا، وا مان
بۆ هەناوی منی پڕ مەینەت و خەم، دەرد و بەڵا
بۆنی ئەو جووتە هەنارانەیە بوونە دەرمان
ساز و ئامادە، وەکوو نۆکەری گوێ ڕادێرم
چاومە بەندی ئیشارەی ئەوە، گوێش بۆ فەرمان
چاو لە چاوی دەبڕم بەڵکوو وەڵامم داتێ
گەرچی هەڵنایە ئەویش ئێستە لە ترس و شەرمان
گەرچی شەرمێونە، چاوی لە «ئیمامیتخلص» داگرت
کوتی هەڵنایە لە حاند غەیرە لە ترسی خزمان