لە دەرکی مەیکەدە
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
851 مشاهده
لە دەرکی مەیکەدە کەوڵم بە عەرزا داوە ئەی چاوم!
دەسا ساقی دەخیلت بم، کەرەم کە پیاڵە تا ماوم
بە بۆنەی پیری مەیخانە منیش پیر بووم و لێ کەوتم
کەچی هەر جوانەمەرگیم پێ دەمێنێ وەک دڵی لاوم
بە ئاوری دووری یاڕەب جەرگ و دڵ سووتاوە یەکجاری!
نەیاری بەدمەسەب پێی وایە هێشتا من نەبرژاوم
کوتم سەد جار شوکور بوومە بەڵاگەردانی باڵاکەی
وەکوو زەینیش دەدەم هێشتا، کەچی ئەی داخەکەم ماوم
لە بەحری سوێری فرمێسکی، «ئیمامیتخلص» بانگ دەکا: یاران!
وەرن بۆ یارمەتی، ئێوە و خوداتان، تا نەخنکاوم