لە دەرکی مەیکەدە

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  948 بینین
لە دەرکی مەیکەدە کەوڵم بە عەرزا داوە ئەی چاوم!
دەسا ساقی دەخیلت بم، کەرەم کە پیاڵە تا ماوم
بە بۆنەی پیری مەیخانە منیش پیر بووم و لێ کەوتم
کەچی هەر جوانەمەرگیم پێ دەمێنێ وەک دڵی لاوم
بە ئاوری دووری یاڕەب جەرگ و دڵ سووتاوە یەکجاری!
نەیاری بەدمەسەب پێی وایە هێشتا من نەبرژاوم
کوتم سەد جار شوکور بوومە بەڵاگەردانی باڵاکەی
وەکوو زەینیش دەدەم هێشتا، کەچی ئەی داخەکەم ماوم
لە بەحری سوێری فرمێسکی، «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» بانگ دەکا: یاران!
وەرن بۆ یارمەتی، ئێوە و خوداتان، تا نەخنکاوم