وەکوو فەرهاد

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  930 بینین
بە وتاری وەکوو قەند تووتیی شەککەرشکەنم
بە چپەی خۆش و ورنگ، بولبولی باغ و چەمەنم
بێ موحابانە و پەروا دەگەڕێم و دەگریم
شەمی هەر کۆڕم و پەروانەیی هەر ئەنجومەنم
گەنجی تەبعم کە لەنێو کونجی دڵا دیوەتەوە
هەمە سەرمایە، شوکور خاوەنی بەیتولحەزەنم
لە ژیان گەر نییە بەند دەستی شکاوم، چاوم!
چاوەڕێی خوێندنی یاسین و بڕینی کەفەنم
وەکوو فەرهادکەسی بە با چوو هەموو ڕەنج و کارم
بێستوونی خەمی دڵ هەر بە موژان هەڵدەقەنم
سەری خۆی ناوە «ئیمامی»ناسناوی ئەدەبی وەکوو مەجنوونی هەژار
هەر دەڵێ شێتم و ئاوبردەیی دار و دەوەنم